بەرپرسێکی پێشووی باڵای ئێران : ئامانجی ئێمە لە سەرەتاوە درووستکردنی ” بۆمب ” ی ئەتۆمی بووە


 عەلی موتەهەری جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، ئامانجی دەسەڵاتی ئێران لە بواری ئەتۆمیدا هەر لە سەرەتاوە بۆ درووستکردنی “بۆمبی ئەتۆمی”  بووە ، وەک چەکێکی بەرگری ، بەڵام نەمانتوانی ئەو نهێنییە بپارێزین و لێمان ئاشکرا بوو  .

موتەهەری لە لێدوانێکدا بۆ ( هەواڵنێرانی خوێندکاری ئێران ) لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامانجی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی گوتی : بە پێی یاساکانی شەرعی بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی حەرامە ، بەڵام بە مەبەستی بەرگریکردن ” حەرام ” نییە ، هەر بۆیەش ئامانجی ئێمە هەر لە سەرەتاوە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بووە وەک چەکێکی بەرگری نەک هێرشبەر ، بەڵام بەداخەوە نەکرا نهێنییەکە بپارێزین و لێمان ئاشکرا بوو .

 

جێگەی ئاماژیە پێشتریش ، هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێرانیش ئاشکرای کردبوو ، ئێران هەر لە کاتی جەنگی ئێران عێراقەوە ، بە نیازی دروتکردنی چەکی ئەتۆمی بووە .

سەرچاوە ، ڕادیۆ فەردا



أحدث أقدم

نموذج الاتصال