تورکیا بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە باشیک بۆردوومان کرد


 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناحیەی باشیکی موسڵ بۆردوومان کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە گوندی جەربوعەی سەر بە ناحیەی باشیک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا، کەوتووەتە بەر ھێرشی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکاون.

سەرەتای ھەفتەی ڕابردووش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناحیەی زوومار بۆردوومان کرد و بەھۆیەوە چەند چەکدارێک کوژران و برینداربوون، بەڵام شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەنگۆکانی لەو بارەیەوە ڕەتکردەوە.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال