سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و ئاشكرای دەكات، دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز وەك چۆن ناتوانن مووچەی خەڵكەكەیان بدەن و پارەكەیان دەبەن، بە هەمان شێوە دەرمانیشیان پێ دابەش ناكرێت.
بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری تازەهەڵتۆقیوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە چوارچێوەی ئەو چەواشەكارییەی كە یەكێتی دژی هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی دەستی پێكردووە، چەندان تۆمەتی ناڕەوای داوەتە پاڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، گوایە ڕێگە نادات دەرمان لە بەغداوە بگاتە سلێمانی.
لە بەرامبەردا، د.سه‌باح زێباری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر له په‌رله‌مانی كوردستان، ”به‌شی پێداوستیی ده‌رمان له به‌غداوه دێته هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی كە هه‌یه به یه‌كسانی له‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ناكرێت هه‌ر كه‌سێك به‌ته‌نیا بڕوات له به‌غدا داوای به‌شی خۆی بكات، ئه‌مه لە شكۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه.“
گوتیشی: ”شاری سلێمانی به‌شێكی خۆشەویستە له هه‌رێمی كوردستان و حكوومەت بە یەك چاو سەیری هەموو شارەكان دەكات، دەسەڵاتدارانی یەكێتی داوای بەهەرێمبوون یان لامه‌ركه‌زییان بۆ سلێمانی ده‌كرد، كه‌چی داهاتی شار دەبەن و پێیان نه‌كرا مووچه‌ی خانه‌نشینییش بەتەواوی بده‌ن، كه مووچەكانیان 200 بۆ 300 هه‌زار دیناره، ئه‌مانە چ لامه‌ركه‌زیه‌تێكیان ده‌وێت كە ناتوانن ده‌رمانەكە بە عەدالەتی دابەش بكەن؟ ئێستا هاتوون په‌لاماری حكوومه‌ت ده‌ده‌ن، یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان ئه‌یانگوت نامانه‌وێت حكوومه‌ت مه‌ركه‌زی بێت و خۆمان خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین، حكوومه‌ت ئه‌وه‌ی بۆیان كرد، ئه‌وه‌تا ئەوان پێیان نه‌كراوه.“
ئەو پەرلەمانتارە كوردستان ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئیداره‌ی سلێمانی دوو ساڵ پێش ئیستا هه‌وڵیان دابوو كه راسته‌وخۆ له به‌غداوه پێداوستیی ده‌رمان وه‌ربگرن، ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌كرا، ئێستا ئه‌و به‌شه دەرمانەی له به‌غداوه دێت، لە هەولێرەوە بەیەكسانی دابه‌ش ده‌كرێت و هیچ جیاوازییەك نه‌كراوه و هەموو ئەوەی دەیڵێن ئەسڵ و ئەساسی نیە.“
هاوكات، مه‌لا جیهاد حه‌سه‌ن، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان : “كه‌رتی ته‌ندروستیی سلێمانی جیا له‌وه‌ی كه تێبینی جدیی له‌سه‌ر هه‌یه به‌وه‌ی پاره‌ی خۆبه‌خشان و خه‌ڵكی سه‌رمایه‌داریان بۆ ده‌چێت كه ورده‌كارییه‌كه‌ی نازانرێت و دیار نییه چۆن خه‌رج ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا باس له دیارنه‌مانی پارهیەكی زۆری ئه‌و سندووقانه‌ش ده‌كرێت كه داهاتی نه‌خۆشخانه‌كانن و ده‌بێ بۆ خودی نه‌خۆشخانه‌كان خه‌رج بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باسی گه‌ندەڵییه‌كی زۆر دەكرێت له كه‌رتی ته‌ندروستیی زۆنی سەوز، ئێستاش هاوشێوه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی و هەندی لە فەرمانبەران، دەسەڵاتدارانی سلێمانی دەرمانەكە نادەنە نەخۆشخانەكان و ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ش بخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌ت.“