پارتی پێشنیاری کردووە لە هەڵبژاردنی داهاتوو سیستەمێک پەیرەو بکرێت پێ دەگوترێت ڕێژەی نێونەرایەتی تێکەڵ


 

سیستەمی MMP چیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیاری کردوە لە هەلبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان پەیرەو بکرێت؟


 سیستەمی MMP کورتکراوەی mixed member proportional ە واتە رێژەی نوێنەرایەتی تێکەڵ. ئەم جۆرە سیستەمی دەنگدانە لە چەند وڵاتێک پەیڕەو دەکرێت وەک (نیوزلەندا، ئەڵمانیا، پەرلەمانی سکۆتلەندا، ئەنجومەنی وێڵز، بۆلیڤیا و لیسۆتۆ و چەند وڵاتێکی تریش. 


 شێوازی دەنگدان:

لە چوارچێوەی ئەم سیستەمی دەنگدانە، هەر دەنگدەرێک دەتوانێت دوو دەنگ بدات، دەنگێک بۆ کاندیدی بازنەکەی خۆی، لە سەر ئاستی ناوچەیی، دەنگێکیش بۆ پارتەکەی لەسەر ئاستی نیشتیمانی. بە جۆرێکی تر، لەم سیستەمەدا دوو جۆرە پەرلەمانتار بونیان دەبێت لە ناو پەرلەمان، ئەوانەی کە راستەوخۆ بە دەنگی دەنگدەران دەردەچن و ئەو پەرلەمانتارانەی کە بە دەنگی پارتەکەیان دەردەچن. 

بۆ نمونە، دەنگدەر دەتوانێت دەنگێک بدات بە کاندیدی بازنەکەی، مەرج نیە کاندیدی حیزبەکەی بێت، بەڵام کە دەنگی دا بە لیستی حیزب ئەوا بە گوێرەی دەنگی پارتەکە کاندیدانی حیزبی ناو لیستەکە دەردەچن، دەتوانین بڵێین ئەم جۆرەیان وەک لیستی داخراو وایە. هەر پارتێک دەتوانێ ئەو کەسانە بخاتە بازنەی هەلبژاردنەکان کە شەنسی دەرچونیان زۆرە و لە لایەن خەلکەوە ناسراون، وە ئەو کەسە ئەکادیمی و سیاسی و یاسایانەش کە توانای بەرزیان هەیە بەڵام لە ناو جەماوەر ناسراو نین بخاتە لیستی حیزبی. 


جۆری دەنگدان

دەنگدانی یەکەم بۆ کاندیدانی بازنەی هەلبژاردنە کە لە کاندیدانی حیزبەکان و کەسانی سەربەخۆ خۆی دەبینێتەوە.

جۆری دووەم، لیستی حیزبەکانە کە بە گوێرەی ریزبەندی پارتەکان چەند کاندیدێک دەخەنە لیستی حیزبی و بە گوێرەی رێژەی حیزب ئەو کاندیدانە دەچنە پەرلەمان، واتە تا حیزب دەنگی حیزبی زیاتر بەدەست بهێنێت ئەوا کاندیدی زیاتری لیستە حیزبیەکە (لیستی داخراو) دەچێتە پەرلەمان.

 چەند پێویستە بۆ چونە پەرلەمان؟

كاندیدی بازنەی هەلبژاردن پێویستی بە زۆرترین ژمارەی دەنگی بازنەکەیەتی تا ببێتە پەرلەمانتار

كاندیدی لیستی حیزبی، پێویستی بە زۆرترین دەنگی حیزبەکەیە بۆ ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، بۆ نمونە کورستان ۱٠٠ کورسی و ۱۱ کورسی کەمەنەتەوەکانی هەیە، باسی سەد کورسیەکە بکەین، پەنجا کورسی بە بازنەی هەلبژاردن دەبێت و پەنجاش بە لیستی حیزبی، ئەگەر پارتی پەنجا کاندیدی حیزبی هەبێت، چەند دەنگ بهێنیت ئەوەندە کاندیدی بە گوێرەی ریزبەندیەکە سەردەکەوێت بۆ پەرلەمان وەک ئەوەی ساڵی ۱۹۹۲ کە سەد کاندیدی هەبوو، لە دوایدا بە گوێرەی دەنگەکانی پەنجا کاندیدی چونە پەرلەمان بە گوێرەی ریزبەندی. 

بۆ چونە پەرلەمان لە رێگەی لیستی حیزبی هەر پارتێک پێویستی بە ٪٥ ی کۆی گشتی دەنگدەران هەیە بۆ ئەوەی بتوانێ کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنێت، بۆیە دەنگدانی حیزبی گرنگی زیاترە. 


دکتۆر بارزان شێخ جعفر

مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین

أحدث أقدم

نموذج الاتصال