بە درێژایی مێژوو پەکەکە لە بیقاعەوە تا قەندیل، دژی شۆڕش و بزاڤەكانی كوردستان بووە


بە درێژایی مێژوو پەکەکە لە بیقاعەوە تا قەندیل، دژی شۆڕش و بزاڤەكانی كوردستان بووە

فرسەت سەید شکور

لەو رۆژەوەی پەکەکە پێی ناوەتە نێو خاکی هەرێمی كوردستانەوە، جگە ماڵوێرانی و تێکدان و شێواندن و داگیرکردنی سەدان گوندی سنووریی دڵڕفێن و پڕ بەپیتی خەڵكی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی ژیان تیایدا، جگە لە تەسلیمكردنی زۆر ناوچەی گرنگ بە سوپا و ئارتەشی غەیرە كورد و غەیرە كوردستانی، ھیچی دیکەی لە ھەگبەدا نەبووە. تەنانەت ڕەفتار و کردەوە تیرۆریستییەکانی پەكەكە، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ناو و ناوبانگ و پێگەی کوردیش لە دونیای دەرەوە دروست کردووە.
لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا

لێ پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا شوێنی پەکەکە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانە یان باکووری کوردستان؟

بەو ھۆکارەی كە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای پەکەکە خەڵکی باکووری کوردستانن و بە حسابی خۆیان بۆ ئازادیی كوردی باكوور دامەزراون! جێی خۆیەتی پەکەکە تەنانەت بە گرتنی یەک گوندی ناوچە سنووییەکانی باکووری كوردستان، بۆ ھەموو میللەتی کوردی بسەلمێنێت کە خەباتی ئەوان لەپێناو ڕزگاریی گەلی كورد و خاکەكەیدایە، نەک پاسەوانیی بەرژەوندییەکانی دەوڵەتانی ئیقیلمیی ناوچەکە، وەک ئەوەی ئێستا دەیكات.

ئەوەی تا ئێستا لە رەفتار و ئەدەبیات و لێدوانەكانی بەرپرسانی باڵای پەکەکە دەخوینرێتەوە ئەوەیە كە ئەم حزبە چەكدارە (بەناو كوردییە!) ھیچ ئارمانجێکی نەتەوەیی نییە، باوەڕیشی بەو دەستکەوتانە نییە کە کورد لە چوارچێوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بەدەستی ھێناوە، ئەمە جیا لەوەی خۆیشی دەستكەوتێكی بۆ كوردی باكووری كوردستان بەدەست نەهێناوە، بە پێچەوانەوە لە زۆر وێستگەی گرنگ و چارەنووسسازدا زیانی گەورەی لێ داون.

بەپێی دوایین ئامارەکان، بەھۆی سیاسەتی ھەڵە و چەوتی سەرکردەکانی پەکەکەوە، ئەم گرووپە چەکدارییە زۆرینەی جەماوەری خۆی لە باکووری کوردستان لەدەست داوە، ئیدی باکوورییەکان باش پەکەکە دەناسن و دەزانن کە لق و پۆپی کێن و بۆ چ ئەجیندایەك كار دەكەن، لەسەر ئاستی سەربازییش پەکەکە شکستی گەورەی ھێناوە، ڕۆژانە ژمارەیەك لەو چەکدارانەی کە لە ڕیزەکانی پەکەکەدان، ئەو گرووپە جێ دەھێڵن بەھۆی ئەوەی بەشێکیان ئازادییان لێ زەوت کراوە ناتوانن لەو دۆزەخە گەورەیەی پەکەکە بۆ خۆی و ئەندامانیشی دروستی کردووە، ڕزگاریان بێت.

سەركردەكان پەكەكە لەوەتەی دروست بوون، موخابەراتی دەوڵەتانی ئیقلیمی دروستی كردوون و كاریان تەنیا پاراستنی بەرژەوەندییەكان ئەو دەوڵەتانە و تێكدانی دەستكەوتەكانی كوردە، گەر بڕوا ناكەن فەرموون بزانن جێدەستی پەكەكە لە باكووری كوردستان چی بووە؟ لە رۆژهەڵات چی بووە؟ لە رۆژئاوا چی بووە؟ ئنجا سەیری رەفتارەكانی پەكەكە بكەن لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی باشوور، هەر گردە و داگیری دەكەن و پاش ماوەیەك رادەستی سوپایەكی داگیركەری دەكەن، ئایا ئەمە شۆڕش و خەباتە، یان خیانەت و خاکفرۆشییە؟

ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پارتیش وەک حیزب دژی تۆپبارانی تورکیا سنوری زاخۆ دەلالەتی ئەوەیە کە ھەرێمی کوردستان تەسلیمی ئیرادەی ھیچ یەک لە ووڵاتانی ئیقیلیمی نابێت بە پەکەکەی «دەستکێش»ی داگیرکەرانەوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال