عبدوڵای کوێخا موبارەک : بۆ لاهور و دەرکراوەکان خۆ ئێمە ئێوەمان دەرنەکردووە بە ئێمە دەوەڕن


دەرکراوەکان کەوتونەتەوە وەڕین، بەڵام بۆ بە ئێمە؟ 

خۆ ئێمە دەرمان نەکردوون ھھ

ئەبێت بەو ئاواتەوە بمرن کە خیانەت و تاوان و گەندەڵی لە ئێمە ببینن و حەدی ئەوەشتان نیە بتوانن ناوی ئێمە پیس بکەن وەکو ئەو چەپەڵی و خیانەتکاری و دەست و داوێن پیسیەی خۆتان.

ئێمە سەربەرز و بێ منەت ژیاوین و ھەر واش دەمێنینەوە، خۆ ئێمە وەکو ئێوە نین خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرمان کردبێت، خیانەتمان لە حزبەکەی خۆمان کردبێت و لە دەرەوەی حزب بەرەی ناڕازیمان دروستکردبێت، دەستمان بۆ ناموس و عەیبدار کردنی خەڵکی مەدەنی بردبێت، دەستمان بۆ دزینی داھاتی گشتی خاڵە سنوریەکان، دزینی پارەی حزبەکەی خۆمان، فرۆشتنی موڵکی گشتی، قاچاخچێتی، ھاوردەی مەشروب، دەرمان و مادەی ھۆشبەر، ئافرەتی سۆزانی، ھەرچی موادی بەسەرچووە و زۆر شتی تر بردبێت، لە کۆتایشدا بەو ھەموو شەقاوە و ھاشوھوشەوە نەتانتوانی ھیچ بەرگریەک لە خۆتان بکەن و بەبێ تەقە تەسلیم بوون.


باش بیرتان بێت ئێوە لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوون، بەو ھەموو ھێزی تایبەتی سەربازی و چڵکاو خۆرەتان لە سنوری ئێمە، بەو ھەموو پیلانگێڕی و میدیا و مادە زۆرەوە نەتانتوانی ئێمە لەکەدار و تەسفیە بکەن، ئێستا بەو پەڕوباڵ کراویەتانەوە لەگەڵ چەند کەسێکی بەناو ناڕازی و چەند پەرلەمانتارێکی ھەڵھاتوو لە بزوتنەوەی گۆڕان، بە چەند سایت و پەیجێکی فەیکەوە کە جگە لەوەی تەنھا وەکو مێشولەیەک گیزە گیزتان ناخۆشە ئەبێت چی بن و چیتان پێ بکرێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال