ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی و به دیاریكراویش له كه‌مپی عه‌ربه‌ت بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئاواره كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان تێیدا نیشته‌جێن و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه په‌كه‌كه هه‌وڵی دروستكردنی گرووپی چه‌كداری له نێو كه‌مپه‌كه ده‌دات و هاوكات گه‌نجان و منداڵانی خوار 18 ساڵ له كه‌مپه‌كه بۆ قه‌ندیل ده‌ڕفێنێت، تا په‌روه‌رده بكرێن و له ڕیزی گه‌ریلاكانییه‌وه بخرێنه خزمه‌تی ئامانجه‌كانی په‌كه‌كه‌وه.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" هاتووه، دوو هه‌فته‌ی به‌شێك له میدیاكانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان باس له‌و زانیارییانه ده‌كه‌ن، كه په‌كه‌كه له كه‌مپی عه‌ره‌ب ده‌ستی كردووه به سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له نێو كه‌مپه‌كه و خه‌ریكی دروستكردنی گرووپی چه‌كدارییه بۆیان، تا كه‌مپه‌كه بپارێزن. بۆ دروستی ئه‌و زانیارییانه ڕۆژنامه‌كه به دواداچوونی وردی كردووه و له زاری سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كانه‌وه پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كه‌مپی عه‌ربه‌ت بۆ ئاواره كورده‌كانی سووریا كراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌وێته 30 كیلۆمه‌تر باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی كه نزیكه له سنووره‌كانی ئێرانه‌وه و توركیایش به‌رده‌وام گرفتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگه‌یه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێ به جموجۆڵه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له ئاسایشه‌وه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كه‌مپی عه‌ربه‌ت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و مه‌ده‌نی تۆماركراوه، زۆرێك له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش به‌و ئاوارانه ده‌كه‌ن كه له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئێسته بووه‌ته ناوه‌ندێكی پڕ له جمووجۆڵ و چالاكی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه".
ئه‌و سه‌رچاوانه ورده‌كاری زیاتریان خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێن، كه په‌كه‌كه خه‌ریكی دروستكردنی گرووپێكی چه‌كدارییه له نێو كه‌مپه‌كه و ناوی گرووپه‌كه‌یش بریتی ده‌بێت، له پارێزه‌رانی كه‌مپ، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نی ته‌ناهی و
و هاتوچۆی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بۆ نێو كه‌مپه‌كه به ته‌واوی ئاسان و بێ گرفت بێت، له‌وكاته‌ی كه چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه پاراستن و ته‌ناهی كه‌مپه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، جیا له‌وه‌یش به چڕی خه‌ریكی ڕازیكردن و بردنی لاوان و منداڵان ده‌ده‌ن، تا بچنه چیاكانه‌وه و له فێرگه‌كانی په‌كه‌كه به‌شداری مه‌شق و ڕاهێنان بكه‌ن و دواتر وه‌ك گه‌ریلایه‌ك خزمه‌ت به ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه بكه‌ن.
به‌رپرسێكی باڵای ئاسایش له هه‌ولێر له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و زانیارییانه دروست و ڕاستن، زانیاری ورد و پشتڕاستكراوه‌مان هه‌یه كه به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به به‌رده‌وامی سه‌ردانی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌و جموجۆڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و ڕووكردنیشیان بۆ كه‌مپی عه‌ربه‌ت، دوای ئه‌وه دێت، كه كه‌مپه‌كان و مۆڵگه‌كانی تری په‌كه‌كه له مه‌خموور و شنگال بۆ توركیا ئاشكرایه و به به‌رده‌وامی بۆردمانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، بۆیه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ كه‌مپی عه‌ربه‌ت بكات به مۆڵگه‌ی خۆی، تا خۆی له بۆردمان و به ئامانجگرتنه‌كه‌ی توركیا بشارێته‌وه
زیاتر گوتی، كه‌مپه‌كه شوێنێكی مه‌ده‌نییه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و پێویسته مه‌ده‌نیبوونی به پارێزراوی بهێلرێته‌وه و ڕێ نه‌درێ كه هاوشێوه‌ی كه‌مپی مه‌خمووری لێ بێت و چه‌كدار و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه بچنه ناوییه‌وه و ژیانی خه‌ڵكی سڤیلیش بخه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ هه‌واڵگری توركیا به ئامانجگرتنی خه‌دیجه هزر یه‌كێك له ژنه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له سلێمانی ڕاگه‌یاند و جه‌میل هه‌ورامی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه له لێدوانی بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه له ڕێگه و دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له كه‌مپی عه‌ربه‌ت به ئامانجگیراوه.
كارمه‌ندێك له دیوانی پارێزگه‌ی سلێمانی له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، په‌كه‌كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه تا منداڵانی ئه‌و كه‌مپه چه‌كدار بكات و بیانگوێزێته‌وه بۆ باره‌گه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان، له به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی پارێزه‌ری كه‌مپه‌كه ڕێگرییان له‌و كاره كردووه، كه‌چی له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌كه‌كه توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك له ڕواڵ و گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ له كه‌مپه‌كه‌وه بۆ قه‌ندیل بگوێزێته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌كه‌كه وایكرد كه ده‌یان له خێزانه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و كه‌مپه، ژینكردن له نێو كه‌مپه‌كه جێ بهێڵن و بۆ شوێنی تر بیگوێزنه‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ شوێنێكی تریشیان نییه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له نێو كه‌مپه‌كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان زانیوه، دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی گه‌یشتووه‌ته ناو كه‌مپه‌كه و خه‌ریكی جموجۆڵ له شوێنه‌كه‌دا.