یەکێتی ئەوروپا ستایشی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی دەکات بۆ چاکسازی و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان


 

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق و سووریا كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی ڤیله‌ ڤاریۆلا باڵوێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی‌ ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ حكوومه‌ت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌رپرسی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ سووریا دان ستۆوینسكو و ئه‌ندێرس ویبێرگ سه‌رۆكی نوێی نێرده‌ی ڕاوێژكاریی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و سووریا و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرا. 


سوپاسی هاریكاریی مرۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له‌ هه‌رێم كرد


 دوای خستنه‌ڕووی كارو چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق و سووریا، باڵوێز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه‌ی كرد كه‌ ئێسته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ئاماده‌یی یه‌كێتیی ئه‌وروپاشی بۆ هه‌ر هاوكاریی و هاوئاهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی.


سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ سووریا، سوپاسی هاریكاریی مرۆیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له‌ هه‌رێم و ئاسانكاری هاتوچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد.


سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌ پێوه‌ندی به‌هێز و دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و خواستی به‌ره‌وپێشترچوونی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی له‌ سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا نیشاندا.


 سه‌رۆكی حكوومه‌ت پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نزیكترین كاتدا دووپات كرده‌وه‌ و ئاماده‌یی حكوومه‌تیشی بۆ هه‌ر هاریكاریی و كارئاسانییه‌ك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕاگه‌یاند.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال