ئامینا زکری:کۆنگرەی 14ی پارتی جیاوازدەبێت بۆ ئافرەتان

 

‏‎کۆنگرەی پارتی کۆنگرەیەکی جیاواز دەبێت بۆ ئافرەتان و ئافرەت پێگەیەکی بەهێزتری دەبێت لەچاو کۆنگرەی ڕابردوو.

‏‎*ئەزموونی هێنانە پێشەوەی ژنان لە پۆستە بالا حکوومەییەکاندا جێبەجێکرا ئەمجارە پارتی لەناو سەرکردایەتی خۆی ئەمە جێبەجێدەکات.

‏‎*جەنابی سەرۆک بارزانی بەوردی و دیقەتەوە کاتێکی زۆری ماوەی ڕابردووی بۆ ئامادەسازییەکانی ئەم کۆنگرەیە تەرخانکردووەو هەموومان لەژێر فەرمانەکانی جەنابیدا گەشبینین کە ئەم کۆنگرەیە نەوعی و بە دڵی جەماوەری پارتی دەبێت.

‏‎*ئێمە پێویستیمان بە گۆڕانکاری و خۆ نوێکردنەوەو ئامادەسازییە بۆ ئەو تەحەدییە تازانەی لەبەردەم میللەتەکەماندان.

‏‎*جیاوازی کۆنگرەی پارتی ئەوەیە هەموو لایەک لێی دەڕوانن و چاوەڕێی ئەوەن سیاسەتی پارتی ببینن بۆ مامەڵە لەگەڵ پرسە نیشتیمانی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

‏‎*بەوردی و سەریحی قسە لەسەر هەموو پرسێک دەکرێت لە کۆنگرەدا.

‏‎*یەکسانی و دادپەروەری مێژوویی بارزان بۆ هەموو سەردەمێک گونجاوەو ئەگەر ئێمە لەسەر ئەم ڕێچکەیە لابدەین جەماوەری پارتی لێمان قبولناکات،بۆیە ئەگەر لادانێک هەبووبێت لەو بنەمایانەی کە ڕێبازی بارزانییان لەسەر درووستبووە دەبێت لەم کۆنگرەیەدا چارەسەر بکرێت و ئەمە خواستی دڵی سەرۆکە بۆ داهاتووی پارتی.

ئامینا زکری

أحدث أقدم

نموذج الاتصال