پارتی یەک باڵی هەیە هەموان پابەندن بە بڕیارەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی

 

کۆنگرەی پارتییە، کەچی نەیاران تایان گرتووە!

دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٤ی دا، کەچی نەیارانی پارتی تایان گرتووە و لەبەر خۆیان شتی عەلەق و بەلەق دەڵـێنەوە.

هیچ درێغیان نەکردووە، و پارەیەکی زەبەڵاحیان لە قووتی خەڵکی سلێمانی بڕیوە و داویانە بە چەند ڕووتەیەکی درۆزان کە بە دڵی ئەوان درۆی شاخدار هەڵبەستن و بۆیان بکەن بە فیلمی هیندی. بێ ئاگان لەوەی کە پارتی حزبێکە خاوەن مەرکەزییەت و بڕیارە لەناو ئۆڕگانەکانیدا و ئەوەی کاری تێنەکات پڵانی دوژمن و نەیارانیەتی.

هەموو پارتییەکان لە بەرزترین پلە بۆ نزمترینیان بە هەموو ئۆڕگانە حزبییەکانییەوە پابەند و پێگیرن بە یەک بڕیار و یەک باڵ کە ئەویش جەنابی سەرۆک مسعود بارزانییە.

ئەم کۆنگرەیە کەمەر شکێن دەبێت بۆ دوژمنان، بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتی بۆ نوێبوونەوەن، بێگومان نوێبوونەوەش تەکانێکی دیکە دەدات بە پارتی هەنگاوەکانی بەرەو لووتکە خێراتر بکات، ئەمەش پوکانەوەی دوژمن و نەیارانی پارتی و بارزانی خێراتر دەکات. پارتییەکان خاوەن قەزییە و ڕێباز و بیروباوەڕن، دەریایەک خوێنیان داوە لە پێناو ئەم ڕێبازە و ئەم کوردستانەدا. کەچی تازە بە تازە دەزگا و میدیای چەند لایەن و چەند کەسانێکی قین لە دڵ، بە پشتگیری و پیلانی هەندێ ولاتی ئیقلیمی خەریکی ئەوەن کە وای نیشان بدەن لەناو پارتیدا باڵ باڵێن هەیە و ئیتر پارتی بەرەو نەمان و پوکانەوەیە، هەڵبەت ئەوە خەونی نەیارانە لە مێژە ئەو خەونانە ئەبینن و زۆرێکیشیان بە ئومێدی هاتنەدی خەونەکانیان چوونەتە ژێر گڵ.

کۆنگرەی پارتی بۆ پارتییەکانە، بۆیە بە هەوڵی فشۆڵ و لەرزۆکی ئەو دەزگا سێبەرانەی هەندێ لایەن کە شەو ڕۆژ خەریکی سیناریۆی درۆ و ناڕاستن پارتی و پارتییەکان نالەرزێت. باشترە لە بری ئەو هەوڵانەی دژی پارتی دەیدن چارەیەک لە حاڵی شپرزە و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی خۆیان و کارە ئابڕووبەرەکانی خۆیان بکەن و لە پێناوی ئەوەی لەم هەموو سکانداڵە ئابڕوو بەرە ڕزگاری یان ببێت .

أحدث أقدم

نموذج الاتصال