سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە رەزامەندی کورد کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و بارودۆخی ئەمنی سنووری نێوان عێراق و ئێران دەکەن
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، کار بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەبارەت بە پرسی نەوت و بارودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانیش گوتی "بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسانە بە رەزامەندی کورد بەمزووانە رێککەوتنێک لەوبارەوە لە بەغدا واژۆ دەکەین
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوەشدا "داعش ناتوانێت ببێتە مەترسی، چونکە توانای کۆنترۆڵکردنی خاکی نییە و هێزەکانی عێراقیش دەتوانن رووبەڕووی ببنەوە".