سەعید هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان
یەكێتی حزبێكی سەیرە، پرەنسیپی جێگیری نییە و كوردەواری گوتەنی، تەبیعاتی ئەو حزبە سەیرە، حەزی لە تۆپینی خۆی و زەرەری كوردستانە.“
سەرۆك بارزانی دەڵێت (زۆر جار هەڕەشە ده‌بیستین و هەڕەشەمان لێ ده‌كه‌ن، له‌ناو خۆشمان هه‌ندێك دڵیان به‌وه خۆشه كه چه‌ند رۆژێك ته‌مه‌نی ئه‌م هه‌رێمه ماوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه باش بزانن، ئه‌م هه‌رێمه به خوێنی شه‌هیدان دروست بووه و به خوێنی رۆڵه‌ی شه‌هیدانیش ده‌پارێزرێت)، بۆیە دڵخوشبوونی یه‌كێتی به‌م جۆره بڕیارانه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، چ حیكمه‌تێكی تێدایه له جاشایه‌تی و زوڵمكردنی زیاتر له خەڵكی كوردستان؟“
یه‌كێتی هیچ خزمه‌تێك به كورد ناكات، من نازانم چ شانازییه‌كه بۆ حزبێك، كه خۆی به كوردستانی! بزانێت و شاگه‌شكه ببێت به‌و خه‌یاڵه‌ی كه گوایه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نامێنێت؟ له كاتێكدا ئه‌م قه‌واره‌یه به خوێنى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى ئه‌م كوردستانه هاتووەته به‌رهه‌م.
به‌ڕاستى ئه‌مه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه چه‌ند بازرگانێكی هەرزەسیاسی خۆیان به‌سه‌ر شارێكدا بسه‌پێنن و بڕیار له چاره‌نووسی كوردستان بده‌ن، بۆیه ده‌بێت گه‌لی كوردستان هه‌ڵوێستێكی جدییان هه‌بێت و ئه‌م تاوانبارانه شاربه‌ده‌ر و وڵاتبه‌ده‌ر بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م خاكه نه‌مێنن، كه ئه‌وان دژى ده‌وه‌ستنه‌وه.“
خاوه‌نی ئه‌م جۆره ڕەفتار و بیركردنهوانهن، بۆیه حاڵی خه‌ڵكی سلێمانی و مووچه خۆرانی سلێمانی به‌ده‌ستیانه‌وه ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، هه‌ر كاتێك ته‌نگژه‌یه‌ك ڕوو له هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، یه‌كێتی وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌یان، نەك هەر خۆیان دووره‌په‌رێز گرتووه، به‌ڵكوو دڵخۆشییان ده‌ربڕیوه، هه‌ر كاتێكیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه، خۆیان كردووەته خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته‌كه
جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌ی خۆیدا زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی خستووته ڕوو، كه ده‌ڵێ (ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وته‌كانمان)“