پیلانی کوشتنی لاهور جەنگی شکەستی هێنا

 زانیار ی نەبیسراو!

هەوڵی پەلاماری لالەزارو  کوشتنی "لاهوری شێخ جەنگی" بۆ جێبەجێ نەکرا؟!!

بەرلەوەی قوباد بڕوات بۆ ئەمریکا لەگەڵ بافڵ ڕێکدەکەوون کاتێک ئەو لە ئەمریکا دەبێت پەلاماری لالەزار بدرێت و لاهوری شێخ جەنگی بکوژن،قوباد ئەمە بە بافڵ دەسپێرێت و پافڵ یش ڕەزامەند.

دوای ڕۆیشتنی قوباد...."بافڵ و جەلالی شێخ ناچی" دەچن بۆ لای شێخ جەعفەر و ئەم باسەی لەگەڵ دەکەنەوە، کە یارمەتیان بدات پەلاماری لالەزار بدەن و لاهور تەسفیە بکەن، شێخ جەعفەر لەوەلامدا دەڵیت" ئەگەر 8 تەموز ئەوە بکرایە ئاسان دەبوو بەلام ئێستا ئەوە قوورسەو ناکرێت، بافڵ و جەلال پێداگری دەکەن بۆ ئەم کارەو شیخ جەعفەر ناچێتە ژێر بارو دەڵێت من ئەوکارە ناکەم و بە باشی نازانم، هەرچی بافڵە زۆر هەوڵ دەدات قەناعەت بە شێخ جەعفەر بکات، کە تەنها سیقەی بەوەو،ئەو پشت و پەنایەتی و لە 8 تەموزدا یارمەتی داوەو زۆر شتیتر،بەلام  لەلایەن شێخ جەعفەرەوە وەلامەکەی نەخێرەو  ئاقیبەت بەدەستی خاڵی دەگەڕێنەوەو دواتر  دایکی لاهوری شێخ جەنگی کۆچی دوایی دەکات و پرسەکەی دێت بەسەردا.

بەم جۆرە ئەم هەوڵە راگیراوە ...جا کەی ئەم پەلامارو کارە دەکەن ئەوە جارێ دیار نیە.

ڕاستیەکەی من نازانم لاهوری شێخ جەنگی ئەمە دەزانێت یان نا، بیستویەتی یان نا، بەلام ئەم زانیاریە سەرچاوە دەقیقەکانی خۆمەو خودی خۆیشی دەتوانێت بەدوادا چوون بکات و تێبگات کە نیازێکی وایان هەبوەو ئێستایش هەیانەو لەبەرنامەیاندایە.

کورد دەڵێت” دوژمنەکەیشت مەرد بێت” لاهوری شێخ جەنگی دەبێت بزانێت دوژمنەکەی مەرد نیە، دەکرێت لەپێشەوە بکەوێت بەسەرپێڵاوداو لە پشتیشەوە خەنجەر بوەشێنێ، متمانەکردن بە بافڵ و قوباد گەوجیە.

ئارام ئەحمەد

 28/3/2023

أحدث أقدم

نموذج الاتصال