ساڵيادى ڕێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ى جه‌زائير
ئەمڕۆ شەشی ئادار چل و هەشت ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ى جه‌زائیر تێده‌په‌ڕێت. له سه‌روبه‌ندى لێكتر نزيكبوونه‌وه‌ى ئێران و عێراق له‌ساڵى 1975، ڕێككه‌وتننامه‌ى جه‌زائير له‌نێوان سه‌ددام حوسێن و محه‌ممه‌د ڕه‌زاى شاى ئێران به نێوه‌ندگيریى "هواری بومیدیەن"ى سه‌رۆككۆمارى ئه‌وساى جه‌زائیر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپیك له جه‌زائير واژوو كرا، به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه ڕ‌ژێمى به‌عسى عێراق ده‌ستبه‌ردارى ئاوى شه‌تولعه‌ره‌ب بوو بۆ ئێران بۆ له‌باربردنى شۆڕشى گه‌لى كورد.
به‌هۆى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه شۆڕشى ئه‌یلوول تووشى نسكۆ بوو، بەڵام هەر زۆر بەزوویی جارێكى دیكه بە ڕابەرایەتیی مسته‌فا بارزانى، ڕابه‌ر و باوکی نەتەوەیی گەلی کورد و سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی شۆڕشى گوڵان هەڵگیرسا و، نسكۆ چۆكى به كورد دانه‌دا و وره و ويستى گه‌لى كوردى بۆ ئازادى و به‌ده‌ستهێنانى مافه ڕه‌واكانى نه‌ڕووخاند و كورد جارێكى دى ده‌ستى به شۆڕش كرده‌وە.