بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
دوای بەجێ گەیاندنی ئەو بەلینەی بەخەلکی هەلبجەو کوردستانمان دابو کە لەکاتی هاتنی پرۆژەکە بۆ پەرلەمان لەم وەرزی یاسادانانەو لەنزیکترین دانیشتنی پەرلەمان لەخشتەی کاری پەرلەمان دایبنیم ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەل سەرۆک و جێگری یەکەمی پەرلەمان قسەم کرد و رەزامەندیان دا کە داخلی خشتەی دانیشتنی ئەمشەو بکریت ،
بەلام بەداخەوە ماوەی دوو رۆژەو بەبیانوی جۆراو جۆر هەولی لابردنی ئەو برگەی تایبەت بەهەلبجە درا لە خشتەی کاری پەرلەمان بەڵام رەزامەندیم نیشان نەدا ،
ئەمرۆ دیسان جاریکی تر و لەناو پەرلەمان سەرۆکی جلسە داوای کرد هەلبگیریت دیسان ئەوەم رەتکردەوە ، جارێکی تر سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کەهەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەلکی هەلبجە هەیەو هاوخەمیان بۆ دەردەبرن هاتن داوایان کرد ئەو برگەیە هەلبگیریت دیسان رەتمکردەوە ، هەر لەناو جلسەکەو بەنوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هینا بۆ ئەوەی ئەو برگەی تایبەتە بەهەلبجە هەلبگیریت بەلام ئەوەشم رەتکردەوە ، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لەسەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهیلیت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات ، بەلام بریارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەرەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرینین و داوام لەلیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخویننەوە ، دیسان کۆمەلیک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەروات بەلام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکریت و کۆتایی پێ بیت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ،
لێرەوە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کەنابیت رێگە بدریت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەلگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگریت و دەبیت خویندنەوەی بۆ بکریت وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە ، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە چونکە بەلایەوە گرنگ نەبوە ،
جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هیزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لەقەرەبوکردنەوەی خەلکەکەی کەچی هەولی بەربەست دەردریت بۆ بەپاریزگا بونی .
د.شاخەوان عبدوڵا / جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق