عبدوڵڵا کوێخا موبارەک مەسرور بارزانی سوارچاک و خۆڕاگربوو

عەبدوڵای کوێخا موبارەک:
ئەمجارە بەتەنھا مەسرور بارزانی سوربو لەسەر ڕێککەوتن و بەھاوبەشی ئیدارەدانی نەوتی ھەرێم و حکومەتی عێراقی ناچارکرد ڕێککەوتن قبوڵ بکات
دەستپێکی ئارامی و ئۆقرەیی لەکوردستانداو کۆتایی چەواشەکاری و ئیستغلالکردنی خەڵک
ڕەنگە ڕاگرتنی نەوتی ھەرێم بەکاتی ھەوڵێکی  خەو زڕاندنی خەونی سەربەخۆیمان بوبێت، بەڵام ھیچ لەوە کەم ناکات کە ھەمانە و ھەر بەردەوامیش دەبین لە خەونی سەربەخۆیی. ھەروھا سودمەند دەبین بە دەرکەوتنی چەند ڕاستیەک بۆ ھاونیشتیمانیان وەک:

-بۆ لەمەودوا دەردەکەوێت کە داھاتی نەوت ئەو بە ھەدەردان و گەندەڵیە زۆرەی تێدا نەبووە کە چەندین کەس و لایەن خەڵکیان پێ فریو دابوو بۆ بەرژەندی تایبەتی خۆیان  و بێ متمانەیی و فەوزایەکی زۆریان دروستکردبوو دژ بە حکومەتی ھەرێم.
-ئەو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیانەی، كە داهاتی خاڵە سنوریەكان و داهاتی نا نەوتی وەك پێویست بۆ خزمەتی دانیشتوانی بەكار ناھێنێت! پێشبینی ناكرێت هیچ لە گوزەرانیان بگۆڕێت، چونكە ئەو داهاتانەی ناوخۆ كە ناهێندرێتەوە خزمەتی بودجەی گشتی، سەرەنجام لەسەر بودجەی هەرێم  هەژمار دەكرێت و لە بودجە دەبڕدرێت، بەوەش دەستی پاک و پیسی لایەنە دەسەڵاتدارە خوجێییەکان ئاشکرا دەبێت بۆ خەڵەک.

-زۆر باش دەرکەوت کێ بەرگری کارە لە مانەوەی کیانی کوردی و کێش نەیارە و خەونی لەناو بردن و تەسلیم کردنەوەی قەوارەی ھەرێم دەبینێت.

ھەروھا بەڵایەکی گەورەمان لە کۆڵ بوەوە کە نامانەوێت لێرەدا باسی بکەین.
ئەمجارە بەتەنھا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سوارچاک و ڕەمزی خۆ ڕاگری بوو کە سوربوو لەسەر ڕێککەوتن و بە ھاوبەشی ئیدارەدانی نەوتی ھەرێم و حکومەتی عێراقی ناچارکرد ڕێککەوتن و ھاوبەشی قبوڵ بکات و واز لە خەونی لێسەندن و ڕادەستکردن بھێنێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال