فارس عیسا: لەماوەی نزیكدا هەرێم و بەغدا دەگەنە رێكەوتنفارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا هەرێمی كوردستان و عیراق دەگەنە رێكەوتن و
هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
فارس عیسا لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتی، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەم هەفتەیەش بەردەوامیان دەبێت و لەماوەیەكی نزیكدا دەگەنە رێككەوتن، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
وتیشی، پرۆژە یاسای بودجە لەسەر ئەوە دانراوە كە رۆژانە 3 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكات، بۆیە ئەو بڕیارەی لەبارەی نەوتی هەرێم دەرچووە زیاتر زیان بەداهاتی عیراق دەگەیەنێت.
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەبەغدا باسی لەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی بەشێكی ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان لە بودجە دانراوە بەغداش تووشی كێشەی دارایی دەبێت، بۆیە ئەوان جدیترن كە كێشەكان چارەسەر بكرێن و بگەنە رێككەوتن و دووبارە هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.