پارتی سەرکەوت بودجەی هەرێمی پاراست

ئەم جارش پارتی سەرکەوت لە بەغدا

دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم بە توندی ڕەتیان کردەوە و دژی دەستکاری گۆڕانکاری لە بودجەی هەرێم هاتنە دەنگ

مەسرور بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی سودانی کرد و ناڕازیبوونی خۆی بەو زوڵم و پیلانگێڕییە دەربڕی

بە سودانی ڕاگەیاند قەبول و جێبەجێ ناکەین و بە توندی ڕەتی دەکەینەوە ئەو ماددانەی لە بودجە دژی هەرێم دەستکاری کراوە دەبێت ئەو ماددانە وەکو خۆی لێ بکرێتەوە کە ڕێککەوتنمان لەسەری کردووە

بەپەلە دوێنێ شەو چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوبردنی دەوڵەت کۆبوونەوە و بڕیاریانداوە پشتگیری لەو ڕێککەوتنە بکەن لە لایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق ئیمزاکراوە و ئەو ماددانەی دژی هەرێم دەستکاری کراوە ڕاستبکرێنەوە

بۆیە چاوەڕێ دەرکرێ لەم ڕۆژانەدا بودجەی عێراق بگاتە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.



 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال