بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد، بەشێكی دیكەی پێشینە بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزكانی ناوخۆ دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی رافیدەین لەبەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە: "بەشێكی دیكە لە پێشینە بۆ فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان خەرج دەكرێت كە لە پێنج ملیۆنەوە دەست پێدەکات، تاوەکو 25 ملیۆن دینار."
بانكەكە دووپاتی كردووەتەوە کە پێشینەكە بە چەند مەرجێك دەدرێت و "دەبێت كەسەكە ماستەرکاردی هەبێت و پێشووتریش مامەڵەی تەواو كردبێت و بە نامە ئاگادار دەكرێتەوە، بەڵام دەبێـ بۆ وەرگرتنی پارەكە سەردانی لقی بانكەكە بكات."
بانكی رافیدەین و رەشید، چەندین قەرز و پێشینەی جیاواز دەدەنە هاووڵاتییان و خانەنشینان و فەرمانبەرانی پارێزگاكانی عێراق، بەڵام پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.