هەلی کار لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرفەت بۆ دەرچوانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت و کۆمەڵێک هەلی کار ڕادەگەیەنێت.

لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بەڕێز خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنین  بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەل رێکخراوە نێودەولەتیەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتمان ئەنجام دەدەن لە (خانەکانی مندالانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی مندالان و مالەکانی دالدەدانی ژنانی ھەرەشە لێکراو و سەنتەرەکانی ڕاھێنان)بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتیەکان.

 پاش دیاری کردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆرم و چاوپێکوتن  بە مەبەستی دامەزراندن، لە کۆبونەوەی  ،  ڕۆژی ٢٩ـی مایس 2023،  بە میکانزمێکی گونجا و ڕوون بڕیاری لەسەردرا تا شایستەرین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە.

پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.

پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.

پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.

نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.

ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری موختاری گەڕەک ،  بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .

پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.

پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.

پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت .

قۆناغی یەکەم / دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی بەرێز جەنابی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک ، لە ڕۆژی سێشەممە ، ٣٠ـی ٥ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00 . لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی ــ شەقامی گشتی شۆرش.

قۆناغی دووەم / لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە. 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال