به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (62)همین ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول
ئەمڕۆ یەكشەممە مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (62)همین ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولەوە، به‌یاننامه‌یەكی بڵاو كردەوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول، ڕووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، له ڕۆژگارێك شۆڕش به‌رپا بوو، كه شه‌ڕی ساردی نێوان به‌ره‌ی ڕۆژئاوا به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (جاران) له‌وپه‌ڕیدا بوو، به‌م هۆیه‌شه‌وه، هه‌رچوار ده‌وڵه‌تی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش ببوون، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به جۆرێك یه‌كی گرتبۆوه، به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد له‌و نێوه‌دا جێگه‌ی نه‌بوو.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 و كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، به تایبه‌تیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ده‌رفه‌تی كاری سیاسیی له عێراق بۆ ڕه‌خسا و مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وه‌رگرت، به‌مه‌ش له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، پارتی دیمووكراتی كوردستان، یه‌كه‌م پارتی سیاسییه له عێراقدا كه مۆڵه‌تی یاسایی كاكردنی وه‌رگرتبێت.
هەروەها دەڵێ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ڕووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی عێراق بوو، چونكه سێ مانگ دوای شۆڕشی 14ـی ته‌مموزی ساڵی 1958 گه‌ڕایه‌وه، له به‌غدا هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق، وه‌ك قاره‌مان پێشوازییان له بارزانیی نه‌مر كرد. گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و چڕكڕدنه‌وه‌ی چالاكیی سیاسیی له به‌غدا، بۆ گه‌لانی عێراق‌و به تایبه‌تیش بۆ گه‌لی كوردستان و پارتیمان، سه‌رچاوه‌ی هێز و ئاماده‌كاری بوو بۆ قۆناغێكی نوێ.
لە بەشێكی تری‌دا هاتووە، به‌و پێیه‌ی له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا 1921-1958 ، هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ جموجۆڵی سیاسی، له كوردستان و عێراقدا نه‌بوو، ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌موو هێز و توانای سه‌ربازیی، بۆ ناچاركردنی گه‌لی كوردستان ته‌رخان كردبوو، كه مل بۆ بڕیاری نێوده‌وڵه‌تیی لكاندنی كوردستان به عێراقه‌وه بدات، بۆیه هه‌موو هه‌ستان و شۆڕشه‌كانی ئه‌و ڕۆژگاره به ئاگر و ئاسن وه‌ڵام ده‌درایه‌وه، وه‌ك شۆڕشی كورد له ناوچه‌ی سلێمانی به سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شۆڕشی ئیبراهیم خانی ده‌لۆ له ناوچه‌ی كفری و هه‌ستانه‌وه و ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌كانی زاخۆ و ئاكرێ. دوای ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه، دوو شۆڕش له ناوچه‌ی بارزان 1931 به‌سه‌ركردایه‌تی شێخ ئەحمەد بارزانی و شۆڕشی 1945 به سه‌ركردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌ڵگیرسان، كه حكوومه‌تی عێراق به پاڵپشتی به‌ریتانیا، هه‌موو توانای ماددی و مه‌عنه‌ویی بۆ كوژاندنه‌وه‌یان ته‌رخان كردبوو.
هەروەها دەڵێ پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌م حزبی مۆڵه‌ت پێدراو له عێراقدا، كاری بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عێراق كرده ئه‌وله‌ویه‌ت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی عه‌بولكه‌ریم قاسم یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می كۆماری، له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌باره‌ت به مافه شه‌رعییه‌كانی كورد، به مه‌لا مسته‌فا بارزانی دابوو، په‌شیمان بۆوه، بۆیه بارزانی به ناچاری به‌غدای به‌جێ هێشت و گه‌ڕایه‌وه كوردستان، تا به‌وه گه‌یشت له ئاداری 1961 ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی زمانحاڵی پارتی له به‌غدا داخرا و ده‌ست به‌سه‌ر باره‌گا و چاپخانه‌كه‌یدا گیرا.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە كه له 11ی ئه‌یلوولی 1961دا شۆڕش هه‌ڵگیرسا، مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ساڵی 1975، هیچ كاتێك ده‌رفه‌تی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا له ده‌ست نه‌داوه، بۆیه له 14 ساڵی شۆڕشی ئه‌یلوولدا، له كاتێكدا باسكی شۆڕش زۆر به‌هێز ببوو، به‌ڵام هیچ كات گفتوگۆ وه‌لا نه‌ندراوه. شۆڕشی ئهیلوول به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر و سەرکردایەتیکردنی پارتیمان، ده‌سكه‌وتی زۆری بۆ گه‌لی كوردستان هه‌بوو، یه‌كه‌م شۆرش بوو كه كۆتایی به ناوچه‌گه‌ریی هێنا و شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری بوو، له ناوچه ڕزگاركراوه‌كاندا لە ساڵی 1964 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش دامه‌زرا، كه جگه له فه‌رمانده و به‌رپرسانی باڵای شۆڕش، كه‌سایه‌تیی ناوچه جیاجیاكانی كوردستانی له‌خۆ گرتبوو، كه وه‌ك كه‌سانی بێلایه‌ن كاریان ده‌كرد، پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان وێنه‌یه‌كی جوانی پیشانی جیهان دا، چونكه هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا نوێنه‌ریان هه‌بوو.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970، گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بوو، ڕاسته عێراق لێی په‌شمان بۆوه و جێبه‌جێی نه‌كرد، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگ بوو، ڕه‌وایه‌تیی به شۆڕشی كوردستان و مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان دا. دوای دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش، دادگا و داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده گرنگییان پێ درا، به‌مه‌ش دادگاكانی شۆڕش ئیشی خۆیان ده‌كرد. له كاتێكدا یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه، عێراق و ناوچه‌كه به بارودۆخی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، هه‌رێمی كوردستان كه هێزی خۆی له گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، له لایه‌ن هێزه شۆڤێنییه‌كانه‌وه، ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و مافی خه‌ڵكی كوردستان زه‌وت ده‌كرێت.
هەروەها دەڵێ دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕێككه‌وتن، به‌داخه‌وه جۆرێك له په‌شیمان بوونه‌وه له رێککەوتنەکان ده‌بینین. وه‌ك ئاشكرایه، پێش ڕێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر، ڕیككه‌وتنی لایه‌نه‌كان كرا، كه پارتی دیموكراتی كوردستانیش لایه‌نێكی به‌هێزی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بوو، كه ئیئتلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی لێ كه‌وته‌وه. پێویسته سه‌یری مێژووی عێراق بكرێ، به‌درێژایی شۆڕشی ئهیلوول و دواتریش، گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بووه و به‌غدا پشتی تێكردووه، به‌ڵام ئه‌و پشتكردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو بۆته مایه‌ی ناسه‌قاگیری و قه‌یرانی قووڵ.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دەڵێ له یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول، جارێكی دیکە دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نین، كه تاكه ڕێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لێكتێگه‌یشتن و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، پێویسته له عێراقدا ده‌ستوور بكرێته حه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی عێراقی دوای 2003ی به‌م ڕۆژگاره گه‌یاند، پشتكردنه ده‌ستوور بوو. بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه، كاری پێكه‌وه‌یی و پته‌ویی ناوماڵی كوردستان، كه ئه‌زموونی ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی، تاكه ڕێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووە، كه په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووكردنی گه‌لی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە، به بۆنه‌ی ئه‌م یاده پیرۆزه‌وه، جارێكی دی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌موو كات یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شان دانه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی، به لاوه كاری له‌پێشینه بووه، بۆیه هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و كاری پێكه‌وه‌یی، كه هه‌میشه باوه‌ڕمان پێی بووە، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه ده‌بێت. سڵاو له رۆحی بارزانیی نه‌مر ڕابه‌ری كورد و شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و، کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد. سڵاو له گیانی شه‌هیدانی شۆڕشی ئهیلوول و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان. پیرۆزبێت 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی سه‌رتاسه‌ریی كوردستان.