سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر کرد


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد

ڕۆژی چوارشەممە 6ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
پەرەسەندن و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و هۆکارەکانی تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوو لا نیگەرانیی خۆیان لەبارەی ڕەوشی کەرکووک و پێویستیی چارەسەربوونی خێرای کێشەکان ڕاگەیاند.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال