بەهۆی ئەوە بووە كە پرسیاری لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە ئاراستە كراوە

 


سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كاتێك پرسیارێكی لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ی یەكێتی ئاراستە دەكرێت، لەناكاو دیار نامێنێت، دواتر ئاشكرا دەبێت كە لە لایەن پاسەوانەكانیەوە پەخشەكەی لەسەر كوژاوەتەوە.

شەوی رابردوو، سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتی لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، پرسیاری لەبارەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لێكرا، كەچی لەناكاو دیار نەما. پاشان كەناڵەكە لە پێگەی خۆی بڵاوی كردەوە كە ”سەعدی پیرە لەلایەن پاسەوانەکانییەوە ناچار کرا بەرنامەكە جێ بهێڵێت و ئامێری پەخشیان کوژاندەوە.“

هەر لەمبارەیەوە سەرتیپ قەشقەیی، رۆژنامەنووسی نزیک لە یەکێتی  راگەیاند: ”کاک سەعدی بەوە ناسراوە کە کەسێکە خۆی لە بەرنامە و پرسیار دزیوەتەوە یان راشکاو بووە، هەڵچوون ئاساییە، بەڵام ئەوە نائاساییە کە میوان یان ئەو ستافەی لەگەڵیدان، بۆیان نییە پەخشی راستەوخۆ بکوژێننەوە، ئەمە نائاساییە.“

ڕوونیشی كردەوە: ”تا ئەم چەند ساڵەی کۆتاییش، قسەکردن لە نێو یەکێتی ئازایانە و ئازادتر بوو، بەڵام ئەمجارە سیاسەتی نوێی یەكێتی رەنگە وا بێت کە تەنیا گوتەبێژ قسە بکات، گوتەبێژیش تەنیا لەو چوارچێوەیەدا قسە بکات کە بۆی دیاری دەکرێ و بەس.“

أحدث أقدم

نموذج الاتصال