بۆ کەس ناچێتە فەلەستین


 🔸بۆ کەس ناچێ بۆ فەلەستین....؟

🔸وڵاتانی عەرەبی بازرگانی بەکێشەکەیانەوە دەکەن...

🔸فەلەستیینییەکان زۆرترین کردەی خۆکوژییان لەعێراق ئەنجامداوە.......

........

🔹وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرکردەکانیان، دەیان ساڵە بازرگانی بەکێشەی فەلەستینەوە دەکەن و فەلەستینییەکانیان بە دروشم و قسەی باق و بریق نوقمکردووە..

 فەلەستینییەکانیش بەبەردەوامی باجەکەی ئەدەن و لە بازنەیەکی داخراودا دەسووڕێنەوەو پەندیش وەرناگرن....

باشە بەدرێژایی کێشەی فەلەستین، چەند هاوڵاتی غەیرە فەلەستینی چەکیان بۆ فەلەستین هەڵگردووە..؟ 

....

🔹تێبینیەکی دیکە:

ئێوە دەزانن، لەدوای 2003وە، زۆرترین کردەی خۆ کوژی لەعێراقدا، لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئەنجامدراوە...؟ لەنێوان 1300بۆ 1400 فەلەستینی لەعێراقدا خۆیان تەقاندۆتەوە....؟

تەماشابکەن، ئەو ڕێژە زۆرە بەرگریان لە وڵاتەکەی خۆیان بکردایی...؟

ئەمە لەکاتێکدا، یەک هاوڵاتی غەیرە فەلەستینی نابینی فیشەکێکی نابێ بە ئیسر..رائیلەوە


خاڵێکی دیکە

 سەردەمانێک، قاع..یدەو دااا،ع،ش، سنووریان بە ئیسرائیلەوەبوو، بەڵام بەردێکیان بەوان نەهاوێشت، کەچی وەکو گورک پەلاماری کوردیاندا

دوا وتە

ئەوانە ڕاستی مێژوویین و نکۆڵییان لێناکرێ....

ئەمە بەو مانایە نایەت دژی کوشتن و بڕینی ژن و مناڵەکانی ئەوان نەبین......هەروەکو چۆن دژی کوشتن و بڕینی هاوڵاتیانی ئیسر..ائیلیشین

نەفرەت لە شەڕوکوشتن و ماڵوێرانیی...


سەلاح محەمەد

أحدث أقدم

نموذج الاتصال