کەمال کەرکوکی: ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیار بدات ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك.


 کەمال کەرکوکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە کەرکوک- گەرمیان، رایگەیاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیار بدات ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شاری كه‌ركوك.

کەمال کەرکوکی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەم رۆژەدا پێتان رادەگەیه‌نن، کە ژمارەیەک کەسی نیشتیمان پەروەر، کە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوون، دوای گەیشتنیان بەو بڕوایەی، کە پارتی بەکارەکانی و هەڵوێستەکانی بۆ گەل و نیشتیمان کار دەکات، لەبەر ئەوە بڕیاریان داوە بێنە ناو ریزەکانی پارتی.

وتیشی: “ئێمە وەکو مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە کەرکوک – گەرمیان، ئەو کەسانە و بنەماڵەکەیان دەناسین، دەشڵێت، هەمیشە وتومانە هەموو پارتەکانی کوردستان، خەڵکی دڵسۆز و گیان لەسەردەستیان هەیە بۆ مافەکانی گەلی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە جارجار کە باسی لایەنێک دەکەین، ژمارەیەک خیانەتکار لەناو ئەو لایەنەدا هەیە، کە بوونە هۆکاری ئەوەی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر رووبدات”.

وتیشی: “ئەوانەی هاتونەتە ریزەکانی پارتی لە بنەماڵەی شەهید هاوکارن، هەموو کەئەو خەباتەیان بۆ هەژمار دەکرێت، وەک ئەوەی لەناو ریزەکانی پارتی بووبن و کارییان کردبێت”.

له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك، كه‌مال كه‌ركوكی وتی: “ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی بڕیار بدات ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو شاری كه‌ركوك”.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك كشاوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا وه‌ك باره‌گا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال