ئێران بۆ میلیشیاكانی عێراق: خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بكەن


 ئێران بۆ میلیشیاكانی عێراق: خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بكەن

سەرچاوە ئاگادارە عێراقییەکان لە بەغدا بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی ئێرانی لە “سوپای قودسی” ئێرانی، سەر بە سوپای پاسدارانی  ئەو وڵاتە، رۆژی شەممە، سەردانێکیان بۆ عێراق و پاشان سوریا ئەنجامداوە، کە تیایدا کۆبوونەتەوەیان لەگەڵ سەرکردەکانی هێزە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تاران كردووە.


ئاشکراکردنی سەردانەکە دوای چەند ڕۆژێک لە سەردانێكی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق دێت، کە پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوەو تیشكیان خستە سەر ئاڵۆزییەكانی كەرتی غەززە 


لەو بارەوە سەرچاوە نزیکەکانی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەر لە بەغدا بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، سێ بەرپرسی سوپای قودسی ئێران پێش ئەوەی بەرێگای وشکانی بەرەو سوریا بەڕێبکەون، کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی کوتلە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامداوە.


بەپێی سەرچاوەیەك، کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرکردەکانی میلیشیای نوجەبا، ئەکرەم ئەلکەعبی و عەسائیب ئەهلی حەق و قەیس خەزعەلی و هادی عامری سەرۆکی میلیشیای بەدر ئەنجامداوە.


هەر بەپێی سەرچاوەكە، لە كۆبوونەوەكان سەرنج خراوەتە سەر دۆخی ئێستای غەزە و ئەگەری تەقینەوەی دۆخەكە بەرەی باشووری لوبنان لەگەڵ هێزەكانی حیزبوڵڵای ئەو وڵاتە.


سەرچاوەیەکی دیکە هەمان زانیارییەكانی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە کاربەدەستانی ئێران لە ڕێگەی وشکانی لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ سوریا بەڕێكەوتوون، باسیشیان لە "گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکان و هەبوونی وەڵامێکی یەکگرتوو كردووە، ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکانی ئێستا بۆ لوبنان فراوان ببێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال