بەهۆی پشتگیریکردنی لە هاوڵاتیانی غەززە داوادەکرێت نازنامەی فەرەنسی و تۆپە ئاڵتونیەکەی لێبسەنرێتەوە
ڤالێری بۆیر، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەگەر تێوەگلانی کەریم بنزیما بە پاڵپشتیکردنی حەماس و گروپە تیرۆرستییەکان بسەلمێندرێت، پێویستە رەگەزنامەی فەڕەنسی و ئەو تۆپە ئاڵتونییەی لێ بسەندرێتەوە کە ساڵی رابردوو پێی بەخشرا ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا کەریم بنزیما لە هەژماری فەرمی خۆی لە "ئێکس" بڵاویکردەوە:" نزا بۆ خەڵکی غەززە دەکەین، کە جارێکی دیکە بوونەتە قوربانی بۆردومانێکی ستەمکارانە، کە ژن و منداڵ لێک جیاناکاتەوە ".