مه‌سرور بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "لە دوو مانگی رابردوودا، ژمارەی مووچەخۆرمان لەرێگەی بانکی تایبەت لە کوردستان دوو هێندە لێکردووە".
هاوکات لە راگەیاندراوێکدا حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) بڵاویكردووه‌ته‌وه، "دەستکەوتی ئەمڕۆ، زیاتر لە 150 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون".
حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئامانجمانە تا کۆتایی ساڵی 2025 یەک ملیۆن مووچەخۆر لە بانکی تایبەت تۆمار بکەین".