چی دەزانیت دەربارەی یەكەی (ئۆكێتز - Oketz Unit)ـى سوپای ئیسرائیل.
* یەكەیەكی سەربازی سوپای ئیسرائیلە كە تایبەتە بە دەگمەنترین و ووریاترین جۆری سەگی ڕاهێنراو و بەكارهێنانیان لە مەترسیدارترین ئۆپەراسیۆنەكانی وەك ئازاد كردنی بارمتە و دەستگیركردنی تیرۆرستان و ئاشكراكردنی كۆگاكانی ماددەی هۆشبەر یان چەك و تەقەمەنی نایاسایی.
* هەر سەربازێكی ئەو یەكەیە سەگێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە ماوەی هەشت مانگ لەلایەن باشترین ستافی ڕاهێنەرانەوە ڕاهێنانی پێكراوە، سەگی سەربازێك نادرێت بە سەربازێكی تر و تەنها خۆی بەرپرسە لەو سەگە و لەو جۆرە هاوڕێیەتیەی كە لەنێوانیاندا هەیە.
* هەموو سەگێكی ئەو یەكەیە ژووری تایبەت بەخۆی هەیە و ئامرازەكانی ساردی و گەرمی بۆ دابین كراوە.
* سەگەكانی یەكەی ئۆكێتز، كەڵبەی بەهێزییان هەیە و جلی گوللـەنەبڕ دەكرێتە بەرییان و پێشكەوتووترین كامێرای چاودێرییان پێوە دەبەسترێتەوە.
* هەموو ڕۆژێك سەگەكانی ئەو یەكەیە بۆماوەی نیو كاتژمێر ڕاهێنانی لیاقە بەدەنیان لەلایەن سەربازە خاوەنەكەیانەوە پێ دەكرێت.
* ڕۆژانە ئەم جۆرە سەگانە دوو ژەم خواردنییان پێ دەدرێت و كێشی خواردنی هەردوو ژەمەكەش (620) گرامە.
* لەساڵی (1974)ـەوە یەكەی ئۆكێتز دامەزراوە و تا ئێستا بەشدارییان لە دەیان ئۆپەراسیۆنی نهێنیدا كردووە.
* زۆربەی سەگەكانی ئەم یەكەیە بریتین لە سەگی دۆبەرمان و شوانی ئەڵمانی و هۆڵەندی و بەلجیكی و هەزاران دۆلار لەكڕینیاندا خەرج كراوە.
" هــــــەوراز نــــــورالدین "