بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.


 بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس نەخۆشخانەکان بۆ کاری تیرۆریستی بەکاردەهێنن”، بۆیە لە بەشێکی دیاریکراوی نەخۆشخانەی شیفا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە و تا رزگارکردنی بارمتەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبن.

هاوکات بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، سەربازانی ئیسرائیل بە تانکەوە چوونەتە ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شیفا و تەواوی بەرپرسیارێتییەکانیش لە ئەستۆی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکایە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل تاوانکارییەکی دیکە دژ بە مرۆڤایەتی و تیمە پزیشکی و نەخۆشەکان ئەنجامدەدات.

لای خۆیەوە نووسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە، رایگەیاند: هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا تاوانی جەنگە.

بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوە کردووە “هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر بەشی نەشتەرگەری فریاگوزاری لە نەخۆشخانەکە”.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال