میلیشیایەكی عێراقی: پێگەیەكی سوپای ئیسرائیلمان كردە ئامانج

ئەمشەو میلیشیایەكی عێراقی بە ناوی (بەرخۆدانی ئیسلامیی لە عێراق)، رای گەیاند هێرشیان كردووەتە سەر ئیسرائیل و ئامانجێكیان لە كەناراوەكانی دەریای مردوو پێكاوە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، ئەمشەو بۆ یەكەم جار میلیشیایەكی عێراقی رای گەیاندووە كە لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرشێكیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام داوە.

بەیاننامەكە دەڵێ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامانجێكی ئیسرائیلیان لە كەناراوەكانی دەریای مردوو پێكاوە. دووپاتیشی كردووەتەوە كە بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان لە تۆڵەی خەڵكی غەززە.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال