کەی بارەگای دیکەی بارزانی بکرێتەوە؟
سەعد هەمەوەندی
ئەگەر هەر یەکێک لە ئێمە روڵی خۆمانمان وەک پێویست بدینیباو لە پێناو خوداو خاک و سەرۆک، خزمەتکاری خەڵکی رەسەنی نیشتیمان، بە تایبەتی کەس و کاری شەهیدان و قوربانییانی دیکەی ئەنفال و کیمیابارانکردن، و دڵسۆزانی ئەم هەوارە بووباین، هیچ ویژدانفرۆشێک جورئەتی ناوهێنانی بارەگای بارزانی نەدەبوو، خۆ دوژمنی ئەم کوردستانەش دەزانێت، بارەگای هەقیقی بارزانی، بارەگای کوردستانە.
*ئەگەر لە رابردوودا گیرفانپڕکردنی نوخبەی بەناو رۆشنبیر، نووسەر، رووناکبیر لەسەر بنەمای نەتەوەیی و نیشتیمانی و کوردستانی ببووا، ئێستا تاکەکانی ئەم نوخبەیە هزرو بیرو باوەڕییان هەڕاج نەدەکردو رووەو رووگەی دوژمنانی کوردستان رێ نەدەکەوتن، ئاخر گیرفانپڕکردنەکەیان تەنها کاسبی بوو، نیشتیمانی نەبوو.!
ئەگەر سەرۆک، دڵسۆزو دۆست و خەمخۆرەکانی دەوروبەری بە خۆیشمەوە، لە بیری بەرژەوەندی کەسێتیمان نەبواین، دروشمی خوداو خاک و سەرۆکمان لە نێو دڵەوە کار لەسەر بکردا، ئەوانەی ویژدانیشییان لەدەستدابوو، بۆیان دەگەڕایەوە.!
- ئێستا، کاتێتی بە هەقیقی نەک تەنها بارەگایێک، بەڵکو بارەگای دیکەی بارزانی بکرێنەوە کە (رێ راستەکەی بارزان و سەرۆک) ی تێدا بخوێندرێت و بنووسرێتەوە، ئەمجار هیچ ویژدانێک بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە.!