سه‌رۆك بارزانی بۆ رادیۆی "مۆنتی كارلۆ"ـی فه‌ره‌نسی:
📌دیموكراسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڕەشانە نیگه‌رانین.
📌محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی كه ئیئتیلافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێكهاتووه.
📌چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كی به دروستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاری حكومه‌تی فیدڕاڵی دەزانم.
📌هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنی یه‌كڕیزی.
📌تۆمه‌ته‌كانی ئێران ره‌تدەکەینەوە
📌هه‌ندێك لایه‌ن له تاران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێزه‌كان شكستیان هێناوه بۆیه هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان به‌ئامانج ده‌گرن.
📌ترس هه‌یه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2011 كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه داگیر كراكه دواتر به هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داعش تێكشكا.
📌بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵی دژی هه‌رێمی كوردستانن، دادگاكه پێشێلی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی کردووە.