176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی لە ئیمارات دەستی بەسەردا گیرا

176 ملیۆن دۆلاری بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی لەئیمارات دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت، بافڵ تاڵەبانی لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە لە ئیماڕاتە و هەوڵی داوە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ببینێت.

چوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئیماڕات دوا بەدوای دەست بەسەرداگرتنی 176 ملیۆن دۆلاری "کۆمپانیای ئانزۆ" دێت، کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، کۆمپانیاکە خاوەندارییەتی دەگەڕێتەوە بۆ"هاوڕێی شێخ دارۆی شێخ نوری" کە ئێستا کراوە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، لە ڕابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ بافڵ ئەم کۆمپانیایەیان دامەزراندووە.

بە پێی زانیاریەکان دەخلی ئەم کۆمپانیایە تا ساڵی 2021 ساڵانە تەنها 30 ملیۆن دیناری عێراقی چۆتە سەر حسابەکەی لە دوبەی، بەڵام لە ساڵی 2022 - 2023 بری 176 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی چۆتە سەرحساب بانکیان لە بانکی ئیماراتی
"emirates NBD"

هەرئەوەش وای کردووە کە حکومەتی ئیماڕات گومان دروست بکات لەو بڕە زۆرە پارەیەی کە چۆتە سەر حسابەکەی کۆمپانیای ناوبراو، بۆیە دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد وە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ.

دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم دەوڵەتی ئیماڕات ئاگادار دەکاتەوە کە کۆمپانیای ئانزۆ هیچ کارێکی فەرمی وا گەورەی نەکردووە لە هەرێمی کوردستان کە بتوانێت ئەو بڕە پارە زۆرە بنێریتە دەرەوەی وڵات، بۆیە باشتر وایە چاودێری بکرێن بە وردی.

هەر بۆیە دوای فەترەیەکی زۆری چاودێریکردنیان دەوڵەتی ئیماڕات دەست دەگرێت بەسەر ئەو 176 ملیۆن دۆلار، وە داوای ڕوونکردنەوە دەکات لە کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ لەسەر شێوازی بەدەستهێنانی ئەو بڕە پارەیە.

دوا بەدوای ئەوە لە مانگی ڕابردوو لەترسی ئەوەی حکومەتی هەرێم دەست بەسەر ئەموالی مەنقولە و غەیر مەنقولەی کۆمپانیای ناوبراو دابگرێت ئەو بینایەی کە هاوڕێی شیخ دارۆ دروستی کردبوو بۆ کۆمپانیاکە لە سەر جادەی شەست مەتری سلێمانی ، خوار شوقەکانی گۆیژە سیتی کە بڕی 9 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تیدا خەرج کرابوو ، لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە بە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکڕدرێت بۆ یەکێتی، گوایە دەیکات بە بینای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، وە لە ئێستادا لۆگۆی کۆمپانیای ئانزۆ گرووپ لەسەر بیناکە لابراوە و لۆگۆیەکی یەکێتی لەسەر دانراوە.

لە ئێستادا بافڵ تاڵەبانی لە ئیماڕاتە و لە هەوڵی دەربازکردنی ئەو 176 ملیۆن دۆلارەدایە کە لە لایەن دەوڵەتی ئیماڕاتەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

ئارام ئەحمەد

وێنەکان بە وردی سەیر بکەن چۆن ئاڕمی کۆمپانیاکەی پێوە بووە و دوایی گۆڕیویانە بە ئارمی یەکێتی




أحدث أقدم

نموذج الاتصال