بافڵ تاڵەبانی وایزانی رادیۆیە.. دەڵێ: "پشتیوانی هیچ گرووپێکی چەکداری لە دژی تورکیا ناکەین"
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، لە میانی قسەكانی ئەمڕۆیدا لە دیدارێكی بەغدا، رای گەیاند كە ئەوان پشتیوانیی هیچ گرووپێكی چەكداری لە دژی توركیا ناكەن!
ئەمەش لە كاتێكدایە كە بافڵ تاڵەبانی پێشتر بە جلوبەرگی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان وێنەی لەگەڵ خەڵك دەگرت و خۆی و میدیاكەشی شانازییان بە دۆستایەتییەكەیان لەگەڵ پەكەكەوە دەكرد، جگە لەوەی ماوە نا ماوەش لە رۆژئاوای كوردستان دەردەكەوتن!
بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار بە نهێنی چونەتە تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی میت کۆبونەتەوە ئامادەییان تەواویان نیشان داوە چاوساغی و سیخوڕی بۆ تورکیا بکەن شوێنی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە زۆنی سەوز بە درۆنەکانی تورکیا بدەن تا بۆردومانی بکات
هەروەها لەگەڵ بەستنی gps بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی پەکەکە تا لەو ڕێگەیەوە بە ئاسانی بکرێنە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا ئەم سازش و خۆچەماندنەوەی کوڕانی تاڵەبانی لە پێناو کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئالوگۆڕی بازرگانی بەڕوویی تورکیاوە بەڵام تورکیا هێشتان ڕازی نەبووە فرۆکەخانەی سلێمانی بکاتەوە بەڕوویی وڵاتەکەی سیقەو متمانەی بە کوڕانی تاڵەبانی نیە لە ژێرەوە دەستیان تێکەڵ کردووە لەگەڵ پە*کە*کە و لقەکانی
هەربۆیە تورکیا بە ئاشکرا هەڕەشەی لە کوڕانی تاڵەبانی کردووە واز لە هاوکاریکردنی پەکەکە بهێنن ئەگەر نا خۆتان و سلێمانیش دەکەوێتە بەر هێرشەکانمان