ناتوانین ڕاستەوخۆ مووچەی موچەخۆرانی کوردستان بدەین تەنیا دەتوانین بەشە بودجەیان بنێرین
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (الحدث) ڕایگەیاند
شتێک نیە بەناوی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بەڵکو ئەوەی هەیە بەشەبودجەی هەرێمە کە لە یاسای بودجە بە ١٢.٦٧ بۆی دیاری کراوە.
دوای جێبەجێکردنی ئەو پابەندیانەی بۆی هەرێم دیاریکراوە لە یاسای بودجە پشکی هەرێم دەنێرین.
پشکی هەرێم خۆی دابەشی دەکا ئینجا دەیدا بە پرۆژە یان موچە یان هەر شتێکی تر.
هەرێم پەرلەمان و حکومەتی خۆی هەیە، کە بەپێی دەستور دەسەڵاتی خۆیان هەیە.
ئەگەر باس لە موچەی هەرێم بکەین و بڵێین ئێمە ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی عێڕاق دەیدا، واتا پێویستە هەرێم هەڵبوەشێتەوە.
و هیچ کیانێک نامێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان.