وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی 48 کاتژمێری دهاتوودا لیستی مووچە بە کاغەز و سیدی ڕەوانەی بەغدا دەکات.
مانگی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، داوای لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان کرد لەمەدوا زووتر لیستی مووچە ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی ناردنی مووچە دوانەکەوێت و کات لەبەردەست بێت بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینییەک حکومەتی عێراق هەیبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند دوێنێ چوارشەممە یەکەی ژمێریاریمان ڕاسپارد بۆ ئەوەی هەموو ئامادەکارییەک بکەن، بۆ ئەوەی ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممە فریاکەوتین لیستی مووچەی مانگی حەوت بە کاغەز و سیدی ڕەوانەی بەغدا بکەین”.
ئەگەر وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ فریانەکەوت، ڕۆژی شەممە لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق کاری لەسەر بکات.