سبەی بەغدا موچەی مانگی 7 دەنێردرێت

 

سبەی یەکشەممە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و بڕیارە یەکەم گوژمە بنێردرێت.

بە پشتبەستن بە قسەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیار بوو پێنجشەممەی ڕابردوو مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، هەرچەندە سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان دەرکرد، بەڵام پێنجشەممە بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکان نەنێردرا.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەگوتەی وەزیری دارایی، سبەی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە تەواودەکرێن و دەست بە ناردنی پارە دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال