سەرچاوەیەك، رایدەگەیەنێت، یەكێتی، (جی پی ئێسی) بۆ هێرۆ بەهائەدین و گوڵستان تار دانابوو کە ئەمڕۆ لە سەیدسادق کوژران.
ئەمڕۆ هەینی 23/8/2024، بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، یەکێتی جی پی ئێسی لەناو ئۆتۆمبێلی هێرۆ بەهائەدین و گوڵستان تار دانابوو کە ئەمڕۆ لە سەیدسادق کوژران.
بەپێی سەرچاوەكە، بۆ ئەوەی بە کوشتنی بەردەوامی ئەندامانی پەکەکە توزێک هەڕەشە و مەترسییەکانی تورکیا لە سەر خۆیان کەم بکەنەوە. پەیامی قوباد تاڵەبانیش تەنیا بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکان بووە لەسە خۆیان .
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی تەپەڕەشی قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، بە هۆیەوە بەرپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژران.