هەواڵێکی خۆش بۆ جوتیارانی کوردستان


زیاتر لە 500 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی لای بەغدا لاماوە، وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان دەڵێت " بڕیارە بەم نزیکانە کۆی پارەکە رەوانە بکرێت".

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەربارەی ئەو گوژمە پارەیەی جووتیاران کە لای بەغدا ماوە، قسەم لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق کردووە و پێیان ڕاگەیاندم، بەم نزیکانە پارەكە دەنێرن.

تا ئێستا 74 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشتووە و  نزیکەی 500 ملیاری دیکە ماوە.

نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا پەیوەندی بەوەوە هەیە، حكومەتی عێراق ئەو بڕە گەنمەی بۆ وەرگرتن لە جووتیاران دیاری کردبوو، ڕێژەی وەرگرتنەکەی زیاتر کردووە. کەمال موسلیم وا دەڵێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال