بافڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە سنوری یەکێتی تەسلیم بن و چەک دانێن
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری یەکێتی بڕیارێکی توندی دەرکرد و داوی لێکردن کە کەمپەکانیان چۆڵبکەن.
بە پێی زانیارییەکان ئاسایشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوو مانگ پێش ئێستا، هەر سێ لایەنی کۆمەڵە، کۆمەڵە- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی ئاگادار کردەوە، کە پێویستە بە زووترین کات کەمپەکانیان لە زڕگوێز و زڕگوێزەڵە ڕادەستبکەن و بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر.
پێشیان ڕاگەیەندرابوو ئەگەر خۆیان ئامادە نەکەن و بۆ چۆڵکردنی و ئەو کارە نەکەن، بە زۆری هێز کەمپەکانیان پێ چۆڵ ئەکرێت.
بە پێی دواین پێشهاتیش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو بژاردەی خستۆتە بەردەم هەرسێ حزبەکە، یان لە کەمپی عەربەت نیشیتەجێ بن یان کەمپی سورداش.