موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە هاوتای عێراق دەکرێت

لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و بەپێی ڕێنوێنییەكان، هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە تا لە مووچەی مانگی نۆ پێشمەرگەی خانەنشین مووچەكانیان هاوتای عێراق بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئەیلوول، سەعید تەحسین لە كۆمەڵەی پێشمەرگەی خانەنشینی، راگەیاند، بەپێی ئەو رێنوێنییانەی بە بەرپرسان دراوە، لەسەر داوای سەرۆكی حكوومەت رێكارەكان خێرا كراون تا مووچەی خانەنشینیی سەربازیش هاوتا بكرێت.

زیاتر گوتی، بەداخەوە لە مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی پێشمەرگە، هاوشێوەی پێشتر دەبێت و نەتونرا هاوتا بكرێت، بەڵام هەوڵ دەدرێت لە مانگی نۆدا مووچەكانیان بەهاوتاكراوی دابەش بكرێت.

باسی لەوەش كرد، بەرپرسانی حكوومی پێیان راگەیاندین، كێشەی بەردەم هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، نزیكەی سێ هەزار پلەداری پێشمەرگەیە و تا ئێستە نەتوانراوە مووچەكانیان هاوتا بكرێت.

" ئەوانەی پلەی بەرزیان هەیە، مووچەكانیان كەم دەكات، لەبەرئەوە لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتی ئەوانن و بۆ مانگی ئاب بەهەمان لیستی مووچەی مانگی تەمووز، خانەنشینانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگی ئەیلوول مووچەكانیان هاوتا دەكرێت"، ئەو بەرپرسەی خانەنشینانی پێشمەرگە وای گوت.

بەگوتەی ئەو، زۆرینەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە هاوتاكردنی مووچەكانیان لەگەڵ خانەنشینانی سەربازیی عێراق، مووچەیان زیاد دەكات و هەموو مووچەكەمەكان دەكرێتە 600 هەزار دینار.

 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال