پێش کۆتایی ساڵ زەوی دابەش دەکرێت

پێش کۆتایی ئەمساڵ دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت

پێش کۆتایی ئەمساڵ و دروست لەماوەی 65ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت.

نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی دەوامکردنی 200 مەتری پێدەدرێت.

وەزارەتی شارەوانی لە ئامادەکارییەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکان بەردەوامە و تا ئێستا 30%ی زەوییەکان بۆ دابەشکردن ئامادەکراون. 50%ـی فەرمانبەران و خانەنشینان فۆرمیان گەڕاندووەتەوە، پێویستە بەزووترین کات سەرجەمیان فۆرمەکە بگەڕێننەوە.

پێویستە ڕەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵەوە بۆ شارەوانی بگۆڕدرێت، ئەم پرۆسەیە دوو مانگی دەوێت. هەرێمی کوردستان خاوەنی 130 شارەوانییە، بەشێکیان ئەندازیار و فەرمانبەری شارەزایان کەمە و داوای دامەزراندنی فەرمانبەر دەکەن.

وەزارەتی شارەوانی وردبینی لە سەرجەم فۆرمەکان دەکات. ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرێت و پێویستە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی بکات.

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند "سەرجەم شارەوانییەکان نزیکەی 150 کەسیان پێویستە، ئەمڕۆ دووشەممە بە نووسراو داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنیان بە گرێبەست دەرببڕێت".

سەربەست مەولوود ڕۆژی دەستپێکردنی دابەشکردنی زەوی ڕاگەیاند "دەبێت لە ماوەی 65 ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارەکان تەواو بکرێن و دەست بە پرۆسەکە بکرێت".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال