زیاتر لە 50 هەزار موچەخۆر موچەیان زیاد دەبێت

لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وردبینی لە بەشێکی زۆری ئەو خانەنشینانە تەواو بووە کە بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین کراون، هەوڵەکان بۆ ئەوەن لە ساڵی نوێوە مووچە بە هاوتاکراوی وەربگرن.

بەگوێرەی ڕێنماییەکی نوێ قۆناغی دووەمی هاوتاکردن دەستیپێکردووە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە لەدوای ساڵی 2003 تاوەکو 31-12-2013 خانەنشین بوون، زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆرن.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەولێر ڕایگەیاند زۆرترین ژمارەی خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێرن و بەشێکی زۆریان تەواو بوون، ئامانجەکە ئەوەیە لە ساڵی نوێوە مووچەیان بە هاوتاکراوی ببەسترێت."

خانەنشینانی مەدەنی ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە، ئەوانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشینکراون لە قۆناغی یەکەمدا 100 هەزار دینار خراوەتە سەر مووچەیان، دوای هاوتاکردن کەمترین مووچە لەنێوان 400 بۆ 600 هەزار دەبێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال