موچەی هەزاران خانەنشین زیاد دەکرێت


مووچەی هەزاران مووچەخۆر زیاد دەبێت و جیاوازی مووچەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە

ئیسماعیل موخڵیس، جێگری سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند :'' دوێنی سەردانی فەرمانگەی خانەنشینیمان کرد، لەبارەی پرسی خانەنشینانی پێش 2014، بەڕێوەبەری خانەنشینان هەواڵێکی خۆشی پێ داین، کە بڕیار دەرچووە مووچەی هەموو ئەوانە هاوتا دەکرێت و جیاوازیی هاوتاکردنەکەشیان بۆ خەرج دەکرێت و لە مانگی یەکی ساڵی 2025، مووچەی ئەو خانەنشینانە بە هاوتاکراوی خەرج دەکرێت و ئەو مانگانەیش، کە لەمساڵدا جیاوازییەکەیان وەرنەگرتووە، بەیەکەوە بۆیان خەرج دەکرێتەوە."

گوتیشی:'' : "ئەو خانەنشینانە ساڵانی 2010 و 2011 و پێشتر دەگرێتەوە، ئەوان لە مانگی یەک مووچەیان هاوتا دەکرێت و جیاوازیی مووچەی شەش مانگی ئەمساڵیشیان بۆ خەرج دەکرێت، ژمارەشیان هەزاران خانەنشینە."

أحدث أقدم

نموذج الاتصال