سلێمانی دەکەوێتە بەر هێڕشی ئیسرائیل

ئیسرائیل بەنیازە هێرش بکاتە سەر سلێمانی

بەهۆی پشتیوانی بافڵ تاڵەبانی بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران ناردنی چەک لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ سوریا و لوبنان

درەنگانی شەوی  ڕابردوو سێ درۆنی ئیسرائیلی بۆ دیاریکردنی سێ ئامانج هاتوونەتە سەر ئاسمانی  شاری سلێمانی ،ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق ئەمڕۆ ئاشکرایکردوە کەشەوی ڕابردوو دەیان درۆنی ئیسرائیلی  هاتوونەتە سەر ئاسمانی عێراق.

بەگوێرەی زانیاریەکانی گۆم میدیای لاهور شێخ جەنگی،گروپێک لەمیلیشیاکانی سەربەحەشدی شەعبی بەناوی گروپی خوراسان لەسلێمانی جێگیرکراون و لەنێو بارەگای هێزەکانی کۆماندۆ لەفەرماندەیی هێزەکانی یەکێتی ماوەیەکە لەلایەن چەند پلەدارێکی کۆماندۆوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکرێت،یەکێک لەدرۆنەکان شەوی ڕابردوو هاتوەتە ڕاسەری هێزەکانی کۆماندۆ ئەو شوێنەی کەمەشقەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت،پاسەوانەکانی ئەو شوێنە تەقەیان لەدرۆنەکە کردوە و لەبەرامبەردا هێزێکی کۆماندۆ تەقەی لەپاسەوانەکان کردوەو وایانزانیوە شتێک لەئارادا هەیە.

هەربەگوێرەی زانیاریەکانی گۆم،شەوی ڕابردوو دوو درۆنی  دیکەی ئیسرائیلی چووەنەتە ئاسمانی مێرگەپان و چەمی ڕێزان کەگوماندەکرێت چەند پلەدراو بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی حەشدی شەعبی لەوێ بەنهێنی جێگیرکرابن.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال