پەیوەندی تەلەفۆنی سودانی و ترەمپ


سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و هەردوو لایەن جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و هەماهەنگی زیاترکرد لەپێناوی کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە.

نووسینگەی میدیایی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە دۆناڵد ترەمپ کرد و هەردوولا خواستی پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان دووپات کردەوە، لەڕێگەی هاریکاریی نزیک لە بوارەکانی ئابووری، دارایی، وزە، تەکنەلۆژیا.

سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگاداری گوتار و بەڵێنەکانی ترەمپ بوو لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن کە جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە دەکرد، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەپێناو ئەو ئامانجەدا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ویستی خۆی بۆ کارکردن بەشێوەیەکی ئەرێنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی، لەم پێناوەش هیواخوازە بە زووترین کات دیدارێک ببەستن لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و کارکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوانیان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال