پێشەوا هەروامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، داهاتی ناوخۆ لە كوردستان كورتهێنانی پێ پڕ كراوەتەوە، چونكە هەموو مانگەكان پارە بە كەمتر هاتووە لەوەی کە پێویستە بۆ مووچە.
هەورامانی گوتی، رێككەوتن كراوە و قسەیش زۆر كراوە، تا ئێستەیش وەزیری دارایی نەیگوتووە مووچەی مانگی 12 نانێردرێ و دوا قسەی ئەوە بووە دەنێردرێ.
هەروەها لەبارەی داهاتی ناوخۆ گوتی، داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی پێ پڕ كراوەتەوە، جیا لەوەیش خراوەتە خزمەتی خزمەتگوزاریی گشتی، پاككردنەوەی شار و كڕینی دەرمان و چەندان خزمەتگوزاریی تری گشتی.
هەروەها گوتی، 960 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچەی ساڵی ڕابردوودا پڕ كراوەتەوە، حكوومەتی عێراق 7%ی بودجەی بۆ كوردستان ناردووە.
لەبارەی ئەوەی كەی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێ؟ گوتەبێژی حكوومەت گوتی، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی كوردستانی گوتووە مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت.