خانەنشینی پێشمەرگەش زیاد دەكرێت
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكاری تەواو كراوە و لیستی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم بە هاوتاكراوی ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، لیژنەی دارایی عێراق و هەرێم كاریان لەسەر هاوتاكردنەكە كردووە، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر هاوتاكردنی خانەنشینی پێشمەرگە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ ڕێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی عێراق بڵاویكردەوە، لەهەولێر سەردانی تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ كرا، كە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەكەی ژمێریاری وەزارەتەكان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەكاری لیستی مووچەی مانگی یەك و ئامادەكاری رێكخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاكراوی بەركار .