وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بەپەلە دەداتە خانەنشینان
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگاداریی ئەو خانەنشینانە دەکاتەوە کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردووەتەوە و تا ئێستا نەیان گەڕاندووەتەوە، دەبێت بەزووترین کات بیگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند پێویستە سەرجەم ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، بەزووترین کات بیگەرێننەوە ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەم داواکارییە بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.
جێی باسە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـیان وەرگرتووە.